بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عارف عەلەوی» ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی دەرفەت و گرفتی تازە لە باشووری ئاسیا لە «ئیسلام ئاباد» لە سیاسەتی ئەمریکاو ئەورووپا بۆ پێشگرتن بە شەڕ لە ھەرێمی خۆیان و داکۆکی لە شەڕھەڵایساندن لە ئاسیاو ڕۆژھەڵاتی ناڤین ڕەخنەی گرت.
«عەلەوی» لە بارەی پێکدادانی سەربازی لە نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا وتی: جێگای سەرسووڕمانە کە ئەمریکا لە شەڕی ڤییەتنام پەندی وەرنەگرتووەو ئێستا لە داوێکی تر کەوتووە.
وتیشی: ئەورووپا بڕیاری داوە کە لە ڕوودانی شەڕی زیاتر لە سەرزەوینەکانی خۆی پێشگیری بکات، کەچی لە سەر لەنێو بردنی وڵاتانی دیکە لە ئەفریقیاو ڕۆژھەڵاتی ناڤین بەردەوامە.
342/